نوچەنێت-تسنیم
ئەندامێکی هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی عێراق، کە عەممار حەکیم سەرکردایەتی دەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە عێڕاق قووڵایی ستراتیژی ئێرانە و دەشڵێت “هیچ وڵاتێک بە ڕادەی ئێران یارمەتی رزگارکردنی عێراقی نەکردووە”.
علی الجورانی، ئەندامی هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە دەشڵێت، هەڵوێستی ئەم هاوپەیمانێتییە ڕوون و شەفافە.
علی الجورانی، دژایەتی خۆی لە گەڵ بەکارهێنانی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە دژ بە ئێران خستۆتەڕووـ و دەڵێت “لێدوانەکانی ترەمپ هەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراق”.