کۆمکاری عەرەبی رێگە بە سوریا نادات

0

نوچەنێت-ئاڕ.تی عەرەبی

ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت، گەڕانەوەی سوریا بۆ ئەندامەتی لە کۆمکاری عەرەبی پێویستی بە رێککەوتنی سەرجەم وڵاتانی ئەندام هەیە، لە کاتێکدا ژمارەیەک لە وڵاتان دژی گەڕانەوەی سوریان.

ئەحمەد ئەبو غەیز، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە شاری برۆکسێل، گوتی: لە ئێستا هیچ رێککەوتن و کۆدەنگییەک بۆ گەڕانەوەی سوریا بوونی نییە.

بە گوتەی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، هەر کات لە پەیوەندی لە گەڵ گەڕانەوەی سوریا کۆدەنگی و رێککەوتنێک بێتە کایەوە، رێگە بەم وڵاتە دەرێ، کە شاندی خۆی ڕەوانەی کۆمکاری عەرەبی بکاتەوە.

ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، هەروەها جەخت دەکاتە سەر چارەسەری قەیرانی سوریا بە گوێرەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com