نوچەنێت-ئاژانسەکان
کەناڵی ١٢ـی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل، ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی فێبریوەری، کاتی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەی بۆ مەراکش ئاشكرا کرد.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ٣٠ مارس و دوای سەردانەکەی پاپای فرانسیس، سەردانی مەراکش دەکات.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، کە دەوڵەتی مەراکش، بەرنامەی سەردانی نەتانیاهۆی بۆ ئەم وڵاتە رەتکردۆتەوە.
گوتەبێژی دەوڵەتی مەراکش پێشتر ڕایگەیاندووە، کە هەواڵی سەردانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ وڵاتەکەی بێ بنەما و بە دوورە لە ڕاستی.