بڕیارێکی ترەمپ شکستیهێنا

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

بە پەسەندکردنی پڕۆژە بڕیارێک، پلانی ترەمپ بۆ دەستبەجێ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و ئەفغانستان رەتکرایەوە.

بە گوێرەی پڕۆژە بڕیارێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا، کە بە ٧٠ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ٢٦ دەنگی نەخێر پەسەندکرا، تاوەکو ئێستا چەکدارانی داعش لە سوریا و ئەفغانستان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکا.

میچ مکونێل، سەرکردەی پارتی کۆمارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پیراندا، رایگەیاند “راستە پێشکەوتنی باش لە دژی داعش و قاعیدە لە سووریا و ئەفغانستان بەدەستهاتوون، بەڵام دەستبەجێ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەو دوو وڵاتە سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات و دەبێت هۆی دروستبوونی بۆشاییەک کە ئێران و روسیا سوودی لێوەردەگرن”.

بە پەسەندکردنی ئەم پڕۆژ بڕیارە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە، کە کۆمارییەکان تێیدا زۆرینەن، پلانی دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بۆ کشانەوەی دەستبەجێی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و ئەفغانستان شکستیهێنا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com