داوای چۆڵکردنی زیندانەکانی هەسەدە دەکرێت

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ وڵاتان ده‌كات، ئه‌و سه‌دان چه‌كداره‌ی داعش بگه‌ڕێننه‌وه‌ وڵاته‌كانیان و دادگاییان بكه‌ن كه‌ له‌لای هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی ده‌ستگیر كراون.

رۆبێرت پالادینۆ، گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ “ده‌ركه‌وتووه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی “هه‌سه‌ده‌” پابه‌ندبوونی ته‌واویان به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ هه‌بووه‌ و به‌ ئارامی و مرۆییانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردون”.

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی “ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، داوا له‌ وڵاتانی دیكه‌ ده‌كات، ئه‌و هاوڵاتییه‌ داعشانه‌یان، كه‌ لای هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیركراون ببه‌نه‌وه‌ و له‌ وڵاته‌كانی خۆیان دادگاییان بكه‌ن”.

بەگویرەی زانیارییەکان، ژماره‌ی چەکدارانی داعش، لە زیندانەکانی هەسەدە نزیكه‌ی ٨٥٠ كه‌س ده‌بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com