نوچەنێت-رۆیتەرز
مۆسکۆ ڕایگەیاندووە، کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی قۆناغی سەردەمی شەڕ سارد، بە مانای دەستپێکی شەڕێکی دیکە نییە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت: بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی لە رێککەوتنی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوەی موشەکە نێوان مەوداکان، کە بە رێکەکوتنی ئای،ئێن،ئێف دەناسرێتەوە،، بە مانای دەستپێكی قۆناغی شەڕی سارد نییە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کە واشنتۆن لە شەش مانگی داهاتوودا لەم رێککەوتنە دەکشێتەوە.
بە گوتەی سێرگی لاڤرۆڤ، ئەم بڕیارەی ترەمپ، مانای دەستپێکی شەڕێکی سارد ناگەیەنێ.
جێی ئاماژەیە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیاش، رۆژی شەممەی رابردوو لە بڕیارێکدا رایگەیاند، کە ئەندامەتی وڵاتەکەی لەم رێککەوتنە بۆ ماوەیەکی نادیار هەڵدەپەسێرێ.