نوچەنێت
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، بەیاننامەیەک لەبارەی کوژرانی نووسەر و رۆمان نووسێکی دیاری عێراق بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤-٢-٢٠١٩، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری عەلا مەشزوب، نووسەر و رۆمان نووسی دیاری عێراق کرد.
ئێوارەی رۆژی شەممە ٢-٢-٢٠١٩، چەند چەکدارێک دەستڕێژی گوللەیان لە عەلا مەشزوب، نووسەر و رۆماننووسی بەناوبانگی عێراقی کرد، کە ١٣ گوللەی بەرکەوتووە و کوژراوە.

عەلا مەشزوب
لە بەیاننامەکەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە عەلا مەشزوب، بەشێوەیەکی دڕندانە و بەبێ هیچ بیانوویەک، کوژرا.
ئەو نووسەرە بەهۆی وتارێکەوە، کە تێیدا رەخنەی لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە ساڵی ١٩٧٩ گرتووە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری کەربەلا، دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە وکوژرا.