نوچەنێت-راشاتودەی
چوار وڵاتی ئەوروپی، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی فێبریوەری،خوان گوایدۆ،سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزۆێلایان وەک سەرۆکی ئەم وڵاتە بە فەرمی ناسی.
هەر یەک لە وڵاتانی فەرەنسا، ئیسپانیا، بەریتانیا و سوید، ئەمرۆ بە فەرمی بڕیاریان دا، کە گوایدۆ، رابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆێلا، وەک سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە بە فەرمی بناسن.
هاوکات ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، کە ئیتالیا دژایەتی خۆی لە گەڵ بەیانی یەکێتی ئەوروپا بۆ بە فەرمی ناساندنی گوایدۆ خستۆتەڕوو.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت “ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڤەنزۆێلا، وەک بژاردەیەک لە سەر مێزە.