نامەیەکی هەڕەشەئامێزی ئەمریکا بۆ عێراق ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ئەمریکا هەڕەشەی وەڵامدانەوە بە هەموو شێوەیەک لە عێراق دەکات و هۆشداریی پێ دەدات.

چەند رۆژێک پێش ئێستا ژمارەیەک وێنەی سەکۆی موشەکی بڵاو کرانەوە، کە گوترا ئامادەکرابوون بۆ تۆپبارانکردنی بکەی سەربازیی عەین ئەسەد، لەو کاتی دۆناڵد ترەمپ سەردانی ئەو بنکەیەی کرد.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (عوکاز)ی سعودی، نامەیەکی ئەمریکا بۆ عێراق ئاشکرا بووە، کە ناوەڕۆکەکەی هەڕەشەی راستەوخۆن لە حکومەت و سوپای عێراق.

هەروەک رۆژنامەکە باسی کردووە، پشتگوێخستنی داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بووەتە هۆی ئەوەی ئەو میلیشیایانە ئامادەکاری بکەن بۆ تۆپبارانکردنی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد.

لە نامەکەدا، ئەمریکا هەڕەشەی لە عێراق کردووە و رایگەیاندووە، بە هەموو شێوەیەک وەڵامی هەر مەترسییەک بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە سەربازگەی عەین ئەسەد دەدەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com