نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا، جەخت لە سەر مانەوەی هێزە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق دەکاتەوە و دەڵێت، بۆ چاودێریکردنی ئێران ئەم مانەوەیە پێویستە.
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سی بی ئێس، جەختی لە سەر مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق کردەوە.
ترەمپ لدەڵێت، یەکێک لەو هۆکارانەی کە هێزەکانیان لە عێراق دەمێنێتەوە، ئەوەیە کە دەیانهەوێ ئێران بخەنە ژێر چاودێرییەوە، چونکە ئەم وڵاتە کێشەیەکی گەورەیە.
بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، بەر لەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات، ئەمریکا زانیویەتی و رێگە لەم ویستەی ئێران دەگرن.