نوچە-روسیا الیوم
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەم وڵاتە، سەردانی بەغدا دەکات.
میخائیل بۆگدانۆف، نێردەی ڤلادمیر پوتین سەردانی بەغدای کردووە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، سەردانەکەی نێردەی پوتین بۆ بەغدا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت .
بۆگدانۆف، لە میانی ئەم سەردانەی بۆ بەغدا لە گەڵ گەورە بەرپرسانی عێراقی کۆدەبێتەوە.
روسیا الیوم رایگەیاندووە، سەردانەکەی نێردەی پوتین بۆ بەغداد هاوکاتە لە گەڵ لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و چاودێریکردنی هێزەکانی ئێران.