خودا ویستی ترەمپ ببێتە سەرۆک

0

نوچەنێت-یو ئێس تودەی

گوتەبێژی کۆشکی سپی پێی وایە، کە خودا ویستوویەتی دۆناڵد ترەمپ ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.

سارا سەندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە لێدوانێکدا دەڵێت: پێم وایە، کە خودا ویستوویەتی ترەمپ ببێتە سەرۆکی وڵاتەکەی.

سارا سەندەر، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سی.بی.ئێن گوتوویەتی “پێم وایە، کە خودا داوای لە هەموومان کرد لە یەک کاتی جیاوازدا دەوری جیاواز بگێڕین و لام وایە، کە ویستی خودا بووە دۆناڵد ترەمپ، بۆتە سەرۆکی ئەمریکا”.

بە گوتەی سەندەرز، ترەمپ میانەڕەوترین سەرۆکە، کە مێژووی ئەمریکا بە خۆیەوە بینیویە.

سەندەرز دەشڵێت، یەکێک لە گەورەترین میراتەکانی ترەمپ، هەموارکردنی سیستمی دادوەری ئەمریکایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com