نوچەنێت-بی بی سی
بەرپرسانی سعودیە دەڵێن، کۆتاییان بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هێناوە، کە ساڵی ٢٠١٧ لەم وڵاتە دەستی پێکرد.
لەم هەڵمەتەدا بە سەدان شازادە و سەرمایەدار و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەستگیر کران.
بە گوتەی بەرپرسانی سعودیە، لەم هەڵمەتەدا لە ١٠٧ ملیار دۆلار (پارەی نەقد و مڵك و دارایی) دەستی بە سەردا گیراوە.
حکومەتی سعودیە رایگەیاندووە، کە ٨٧ کەس لە دەستگیرکراوەکان تۆمەتی گەندەڵییان قبووڵ کردووە و تەنها ٨ کەس دانیان بەم تۆمەتانە نەناوە و کەیسەکانیان بۆ مەرجەعی باڵای یاسایی بەرزکراوەتەوە.
محەممەد بن سلەمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٧، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەلی لە سەرتاسەری سعودیە راگەیاند.
