وتاری مایک پێنس لە کۆنفرانسی وۆرشۆ ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت-هیل

پێگەی هیل ئاشكرای دەکات، کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنفرانسی وۆرشۆ گوتارێک دژ بە ئێران پێشكەش دەکات، کە بڕیارە رۆژانی ١٣ بۆ ١٦ـی فێبریوەری لە پۆڵەندا بەڕێوەبچێ.

مایک پێنس، سەرەتا لە سەردانەکەی بۆ ئەوروپای رۆژهەڵات، دەچێتە شاری وۆرشۆی پایتەختی پۆڵەندا و بەشداری کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ.

لە درێژەی خولی سەردانەکەی بۆ ئەوروپا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، دەچێتە ئەڵمانیا و بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی سەردانەکەی ماوەی ڕابردووی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، گوتبووی “ئەم کۆنفرانسەی وۆرشۆ، لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەدەچێت”.

تەوەری سەرەکی ئەم کۆنفرانسە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بە جەخت کردنەوە لە سەر ئێران و پێنس لە گوتارەکەیدا، تەرکیز دەخاتە سەر سیاسەتی ناوچەیی ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com