نوچەنێت: ئەنادۆڵ
ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا، سێ رێكارى ئه‌نقه‌ره‌ى سه‌باره‌ت به پرسه‌كانى سوريا ده‌ستنيشان كرد.
ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا به سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا هاتووه: پێويسته ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر سياسه‌تى خۆى سه‌باره‌ت به ئيدلب به‌رده‌وام بێت و بۆ شارى منبجيش ئه‌و نه‌خشه رێگه‌يه جێبه‌جێ بكات، كه دانراوه و بۆ رۆژهه‌ڵاتى فوراتيش به زووترين كات ده‌ست به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه‌كان بكات.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا داوا كراوه “پشتيوانى بيانى بۆ تيرۆر” له سوريا رابگيرێت.
ئيدلب دوايین پێگه‌ى به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كانى سوريايه و له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، توركيا و روسيا رێككه‌وتن هێرشى سوريا بۆ سه‌ر شاره‌كه رابگيرێت.
سه‌باره‌ت به شارى منبجيش، واشنۆتن و ئه‌نقه‌ره نه‌خشه رێگه‌يه‌كيان داناوه، به گوێره‌ى ئه‌و نه‌خشه‌رێگه‌يه سوپاى ئه‌مه‌ريكا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناچار ده‌كات شاره‌كه به‌جێ بهێڵێن.
بۆ رۆژهه‌ڵاتى فوراتيش، ئه‌مه‌ريكا و توركيا له گفتوگۆدان سه‌باره‌ت به پاشه‌كشێى هێزه‌كانى سورياى ديموكرات له‌و ناوچه‌يه و جێگرتنه‌وه‌يان له لايه‌ن سوپاى توركياوه.