لەبارەی سەردانەکەی ترەمپ بۆ تورکیا گفتوگۆ کرا

0

نوچەنێت-حورییەت
گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشكی سپی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا چەند پرسێکی جیاوازیان تاوتوێ کرد.

ئیبراهیم کالین و جۆن بۆڵتۆن، لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا سەبارەت بە پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە سوریا و هەروەها پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن گفتوگۆیان ئەنجام دا.

نەخشەرێگای منبەج و هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا، تەوەرێکی دیکەی ئەم گفتوگۆیەی نێوان کالین و بۆڵتۆن بووە.

سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ تورکیا، یەکێکی دیکە لەو تەوەرانە بووە، کە دوو لایەن گفتگوۆیان لە سەر کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com