نوچەنێت-ئاژانسەکان
سێ هاوڵاتی عێراقی بە تۆمەتی پەیوەندییان بە کاروباری تیرۆریستی دەستگیر کران.
سەردۆزگەری ئەڵمانیا لەم بارەوە دەڵێت: سێ هاوڵاتی عێراقی بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتەوە دەستگیر کراون.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک، لە هەواڵێکی بەپەلە، وێڕای ئاماژەدان بەم ڕووداوە رایگەیاندووە، کە بەرپرسانی ئەڵمانیا وردەکاری زۆرتریان سەبارەت بە چۆنیەتی رووداوەکە و ناسنامەی دەستگیرکراوەکان ڕانەگەیاندووە.