نوچەنێت-رۆیتەرز
ئاژانسی ئاسایشی دیجیتاڵی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی پەرەسەندنی هێرشە سایبەریەکانی هۆشداری دەدات.
ئاژانسی ئاسایشی دیجیتاڵی یەکێتی ئەرووپا دەشڵێت، ئێران لە پلانیدایە پەرە بە چالاکیە هەواڵگری و سایبەریەکانی خۆی بدات.
بە گوێرەی راپۆرتی ئەم ئاژانسە ئەوروپیە، پێدەچێ دوابەدوای ساردبوونەوەی پەیوەندیەکانی ئەوروپا و ئێران، ئەم وڵاتە چالاکی و هێرشە سایبەریەکانی خۆی پەرە پێبدات.
ئاژانسی ئاسایشی دیجیتاڵی یەکێتی ئەوروپا دەشڵێت: ئێڕان لە دوای خولی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکا، پێدەچێ وەک کاردانەوە، چالاکیە سایبەریەکانی خۆی بە ئاراستەی ئامانجە ستراتیژی و جیئۆپۆلیتەکانی توندتر بکات.
ئەم ئاژانسە هەروەها ئێران و روسیا و چینی بە ئەنجامدانی هێرشی سایبەری تۆمەتبار کردووە.