نوچەنێت-وۆڵستریت جۆرنال
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە پەیوەندیەکانی تەلەفۆنیدا، سەبارەت بە ئێران و میکانیزمی دارایی بۆ پەیوەندی نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆیان ئەنجام دا.
فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ جانیوەری، لە گەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
دوایین گۆڕانکاریەکانی ڤەنێزۆئێلا وپێویستی قۆناغی ئاشتیانە و دێموکراتی لەم وڵاتە، تەوەرێکی دیکەی ئەم گفتوگۆیەی نێوان مۆگرینی و پۆمپیۆ بووە.