نوچەنێت-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە یاداشتێکدا سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان، نووسیویەتی کە جیلی نوێی ئەفغانستان نیگەرانی گرتنەوە دەستی دەسەڵاتی ئەم وڵاتەیە لە لایەن ئەفغانستانەوە.
بە گوێرەی یاداشتەکەی رۆیتەرز، جیلی نوێی ئەفغانی بە بیستینی ئەگەری بەشداریکردنی تاڵیبان لە پرۆسەی سیاسەت و دەسەڵاتی ئەم وڵاتە نیگەرانن.
تاکوو ئیستا داهاتووی گفتوگۆکانی ئاشتی لە گەڵ تاڵیبان ناڕوونە، ئەمەش بە تایبەت بۆ ئەو جیلە نوێیە، کە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی تاڵیبان لەدایک بوونە، جێی نیگەرانییە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز هەروەها دەڵێت، ئەم جیلە نوێیە نیگەرانی توندڕەوەیەکانی تاڵیبانن، چوان لە دوای تێکشکانی تاڵیبان لە دۆخیكی ئازاد ژیاون و هەر بۆیەش ترسی ئەوەیان هەیە، کە تاڵیبان سەرلەنوێ دەسەڵات بگرێتەوە دەست.