نوچەنێت-ئاژانسەکان
پەرلەمانی بەریتانیا داواکاری سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەی بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا رەتکردەوە.
یاسادانەرانی بەریتانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ۳۰ی جانیوەری وێڕای رەتکردنەوەی نەخشەرێگای تێرێزامەی بۆ دەرچوونی بە بێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا، داوایان لێکردووە هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ ئەم یەکێتییە بخاتە گەڕ.
پەرلەمانی بەریتانیا ،چوونەدەرەوەی ئەم وڵاتەی بە بێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا رەتکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکێتی ئەوروپا بەردەوام جەختی کردۆتەوە، کە ئامادە نییە لە سەر رێککەوتنی سەرەتایی برێگزیت، دانوستان لە گەڵ بەریتانیا بکات.