نوچەنێت: ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەریکا لە دیدار لە گەڵ ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتی (مەسەدە)ـی باڵی سیاسی ھیزەکانی سووریای دیموکراتی (ھەسەدە) گوتوویەتی “کوردم خۆش دەوێ”.
بەپێی ھەواڵێکی (CNN)، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هۆتێل (ترەمپ ئینتەرناشناڵ)، بە هۆڵێکدا تێپەڕیوە و لەوێ ئیلھام ئەحمەد، ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتی (مەسەدە)ی باڵی سیاسیی ھیزەکانی سووریای دیموکراتی (ھەسەدە)ی بینیوە و تەنیا 10 خولەک پێکەوە گفتوگۆیان کردووە. لەو گفتوگۆیەشدا ترەمپ گوتوویەتی: ”کوردم خۆش دەوێ“.
دۆناڵد ترەمپ ھەروەھا رایگەیاندووە، کە کورد لە رۆژئاوای کوردستان بۆ داگیرکاریی تورکیا بەجێ ناھێڵێت.
ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێک دایە، کە ئیدارەی ئەمریکا بڕیاری کشاندنەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، داوە و ئەردۆغانیش بەردەوام ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات.
شەوی 19-12-2018 کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاند، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، داوە.
ئەو ھێزە ئەمریکییانە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و بۆ مەشقکردن بە ھێزەکانی سووریای دیموکراتی (ھەسەدە)، لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژھەڵاتی سووریا جێگری ببوون.
ھەسەدە ھێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکھاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو ھێزەیە.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هۆتێله‌كه‌ی خۆی له واشنتنی پایته‌خت، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئیلهام ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی بینیوه و پێیگوتووه: “من كوردم خۆشده‌وێت”.
دیداره‌كه دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له سووریا، كه ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) به‌بێ پاڵپشت ده‌هێڵێته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و هێزه درووستكردووه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاشكرای كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 10 خووله‌كی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، داوای كردووه كورد له سووریا به‌ته‌نیا به‌جێنه‌هێڵێت و له وه‌ڵامیشدا تره‌مپ گوتوویه‌تی: ” كوردم زۆر خۆشده‌وێت” و به‌ڵێنیشی پێداوه واشنتن كورد به ته‌نیا به‌جێناهێڵێت.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا زیاتر هه‌ست به دڵنیایی ده‌كات له چاو جاران، به‌ڵام هێشتا چاویان له دیداری زیاتره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر ئه‌و پرسه، به تایبه‌تیش كه پێشبینی ده‌كرێت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای دڵنیایی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه نه‌كرێنه ئامانج.
