نوچە-بی بی سی
وەزارەتی دادی ئەمریکا، بە فەرمی کۆمپانیای هۆواوی و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایە بە دزینی زانیاری بازرگانی وپێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران تۆمەتبار کرد.
وەزارەتی دادی ئەمریکا، بە فەرمی تاوانی لە دژی کۆمپانیای هۆواوی و مینگ وانژۆ، بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیاکە ڕاگەیاند و جەخت دەکاتەوە کە سەرپێچییان لە گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران کردووە.
وانژۆ، مانگی ڕابردوو لە سەر داوای واشنتۆن لە لایەن دەوڵەتی کەنەداوە دەستگیر کرا. بڕیارە ڕادەستی ئەمریکا بکرێتەوە .