نوچە-سومریە نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە دیدار لە گەڵ بەرپرسێکی ئەمنی بەریتانیا جەخت دەکاتەوە، کە بەغداد دەیهەوێ پەیوەندیەکانی لە گەڵ وڵاتانی ناوچە و جیهان پتەوتر بکات.
دوای تێپەڕبوونی دوو رٶژ لە لێدوانی ئالیستەر برێت، جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا، سەبارەت بە پێویستی دوور کەوتنەوەی عێراق لە ئێران، محەمەد حلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دیدار لە گەڵ راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ کاروباری ئەمنی، جەخت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەغدا و وڵاتانی ناوچەکە دەکاتەوە.
بە گوتەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، عێراق نایهەوێ ببێتە بەشێک لە ململانێکان، بەڵکو دەیهەوێ ببێتە خاڵێک بۆ کۆبوونەوەی وڵاتان.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەروەها جەختی لە سەر پشتیوانی و هاوکاری سەربازی و هەوالگری بەریتانیا بۆ عێراق کردۆەوە و دەڵێت، دەبێ ئارامی و سەقامگیری بۆ شارەکان بگەڕێتەوە.