نوچە-رۆیتەرز
پەرلەمانی بەریتانیا، بڕیارە ئەمشەو،٢٩ی جانیوەری سەبارەت بە هەماهەنگی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی دەرچووونی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا(برێگزیت)کۆبێتەوە.
کۆبوونەوەی ئەمشەو لە کاتێکدایە، کە پەرلەمان لە گەڵ جێبەجێکردنی نەخشەرێگای تێرێزامەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دژایەتی خۆی خستۆتە ڕوو.
لە لایەکی دیکەوە، تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی رابردوو رایگەیاند، پەرلەمان هەلێکی دیکەی لە بەردەمدایە تاکو رێککەوتنی برێگزیت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە گوێرەی رێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان برۆکسێل و لەندەن، بەریتانیا تاکۆتایی مانگی مارسی ٢٠١٩ دەبێ یەکێتی ئەوروپا جێبهێڵێت.