بەریتانیا: دەبێ عێراق دووربکەوێتەوە

0

نوچە-رۆیتەرز

جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، کە سەردانی بەغدای کردووە، وێڕای رەتکردنەوەی هەر جۆرە بەریەککەوتنێکی سەربازی لە نێوان ئێران و ئەمریکا، داوا لە عێراق دەکات زۆرتر پشت بە سەرچاوەکانی وزەی خۆی ببەستێ  ولە ئێران دوور بکەوێتەوە.

ئالیستێر بێرت، جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، عێراق دەبێ لە بەسترانەوەی بە ئابوری ئێران دەربازی بێت و زیاتر پشت بە وزەی خۆی ببەستێت.

برێت هەروەها دەڵێت، چاوەڕوانییەکی نابەجێیە ئەگەر پێمان وابێت، ئێران هیچ کاریگەرییەکی لە سەر عێراق نەبێت.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، گرنگ ئەوەیە کە عێراق دەرفەتەکان بۆ بنیات نانی ئایندەیەکی باش بدۆزێتەوە و ئابوریەکی بەهێز بکات و چیدی بەئێرانەوە نەبەسترێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com