مێرکل لێدوانێکی تازە لەبارەی ئێرانەوە دەدات

0

نوچە-رادیۆ ئیسرائیل

راوێژکاری ئەڵمانیا، وێڕای ئاماژەدان بە هەل و مەرجی سیاسی نوێ لە سوریا، جەخت لە سەر مافی ئیسرائیل بۆ بەرگری لە خۆی دەکاتەوە.

ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا لە گفتوگۆ لە گەڵ رادیۆ ئیسرائیل، دەڵێت، ئیسرائیل دەبێ مانەوەی خۆی مسۆگەر بکات .

مێرکل، ئاماژەی بە نیگەرانیەکانی ئیسرائیل لەبارەی هەڕەشەکانی ئێرانەوە کرد و گوتی، لەم نیگەرانیانەی ئیسرائیل تێدەگات.

ئەم لێدوانانەی مێرکل هاوکاتە لە گەڵ ساڵیادی هۆڵۆکۆست.

بە گوتەی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئامەدەبوونی راوێژکارانی سەربازی ئێران لە سوریا جێێ مەترسییە و ئەمەش یەکێک لەو هۆکارانەیە کە دەبێ ئێران لە سنوورەکانی جۆلان دوور بکەوێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com