وردەکاری دانوستانەکانی تاڵیبان وئەمریکا، ئاشکرا دەبێت

0

نوچە-رۆیتەرز

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاشتی لە ئەفغانستان، وێڕای خستنە ڕووی وردەکاری دانوستانەکانی دۆحە لە گەڵ تاڵیبان، دەڵێت لەم خولە لە دانوستانەکان سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی کاتی هیچ جۆرە گفتوگۆیەک ئەنجام نەدراوە.

زەڵمای خەلیلزاد، نێردەی ئیدارەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغآنستان، شەوی ڕابردوو وردەکاریەکانی دانوستانەکانی دۆحەی لە گەڵ ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆماری ئەفغانستان خستە بەر باس.

خەلیلزاد دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەی دۆحە سەبارەت بە پێکهاتەی داهاتووی سیستمی ئەفغانستان هیچ جۆرە دانوستانێک نەکراوە.

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان رایگەیاند، گفتوگۆ کردن لەم بارەوە ناچێتە خانەی بەرپرسیارێتی ئەو، ئەرکی سەرەکی ئەوان فەراهەمکردنی زەمینەی گفتگۆیە لە نێوان لایەنە ئەفغانیەکان.

بە گوتەی خەلیلزاد، تاکو ئێستا گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەست، تەوەری سەرەکی دانیشتنەکان بووە و بە گوێرەی پێویست بەرەوپێش چووونیان لە سەر ئەم پرسە نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com