نوچە-شفقنا
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا رایگەیاند، ناوی سێ بەرپرسی ڕوسی نزیک لە ڤلادمیر پوتین ،سەرۆکی ئەم وڵاتە لە لیستی گەمارۆکان هەڵدەگرێت.
ئەم سێ بەرپرسە لە کەسە دیار و نزیکەکانی سەرۆکی روسیا، هەژمار دەکرێن.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەرپرسانی روسی لە کاتێکدایە کە کۆنگرێس لە هەوڵدایە گەمارۆی زیاتر بە سەر مۆسکۆدا بسەپێنێ.
ئەمریکا، مۆسکۆ بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦ی ئەم وڵاتە تۆمەتبار دەکات.