نوچە-رۆیتەرز
کۆریای باکور رایگەیاند، سەرۆکی ئەم وڵاتە متمانەی تەواوی بە سیاسەت و کردارەکانی دۆناڵد ترەمپ هەیە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکور، لە سەر زاری کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی ئەم وڵاتە بڵاوی کردۆتەوە کە متمانەی تەواوی بە سیاسەت و پلانەکانی ترەمپ هەیە و تامەزرۆی ئەنجامدانی دووەم دیدارە لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا.
کیم هەروەها رایگەیاندووە، بۆ ڕەوینەوەی بێ متمانەیی و گرژی نێوان پیونگ یانگ و واشنتۆن، متمانەی لە سەر سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا هەڵچنیوە.