بنکەیەکی موشەکی ئاشکرادەبێ

0

نوچە-واشنتۆن پۆست

رۆژنامەیەکی ئەمریکی، پەردە لە سەر بنکەیەکی موشەکی بالستی سعودیە هەڵدەداتەوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا، لە راپۆرتێکدا دەڵێت سعودیە بە شێوەی نهێنی خەریکی دروستکردنی موشەکی بالستییە و ئەمەش بەشێکە لە پلانە سەربازییەکانی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ داهاتووی ئەم وڵاتە.

لە راپۆرتەکەی واشنتۆن پۆست، ئاماژەوە کراوە بەم بنکە موشەکیە وەک یەکەمین کارگەی بەرهەمهێنانی موشەکی بالستی لە لایەن سعودیەوە.

وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تاکو ئێستا بەرامبەر بەم ڕاپۆرتەی واشنتۆن پۆست هەڵوێستیان وەرنەگرتووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، تاکو ئێستا دیار نییە کە ریاز تەکنۆلۆجیای ئەم موشەکانەی لە کوێ دەست خستووە و ئەوەی، کە چ وڵاتێکی دیکە رۆڵی هەبووە لە وەڕێخستنی ئەم کارگە موشەکیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com