نوچە-رۆیتەرز
شازادەی جێنشینی سعودیە، پشتگیری تەواوی وڵاتەکەی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئاسایشی ئەم وڵاتە خستە ڕوو.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، کە شازادە محەممەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیە پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ عێراق خستۆتە ڕوو.
بن سەلمان لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە سەر بەردەوامبوونی پاڵپشتیکردنی بەغدا کردۆتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، سعودیە لە هەوڵدایە عێراق بخاتە ناو هاوپەیمانییەکی ناوچەیی و جیهانی دژ بە ئێران، بەڵام بەغدا زۆرتر بەرژەوەندی ئابوری خۆی پەیڕەو کردووە.