قەتەر: خوازیاری گفتوگۆی بنیاتنەرین

0

نوچە-بلۆمبێرگ

وەزیری دەرەوەی قەتەر، جەخت لە سەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی کەنداو دەکاتەوە  وهاوکات خوازیاری ئەنجامدانی گفتوگۆی بنیاتنەری ئەم وڵاتانە لە گەڵ ئێرانە.

محمد بن عبدالرحمن آل ثانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە میانی چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی هەواڵی بلۆمبێرگ، جەخت لە سەر گرنگی وڵاتانی وەک عێراق، ئێران و تورکیا دەکاتەوە  و دەشڵێت، وڵاتانی عەرەبی دەبێ پڕۆسەیەکی گفتوگۆی بنیاتنەر لە گەڵ ئێران دەست پێبکەن.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی قەتەر، ئێران وڵاتێکی داروسێیە و دوو وڵات خاوەنی مەیدانی گازی هاوبەشن.

چوار وڵاتی عەرەبی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین  ومیسر ساڵی ٢٠١٧ بە تۆمەتی پشتیوانی قەتەر لە گروپە تیرۆریستیەکان، سەرجەم پەیوەندیەکانیان لە گەڵ ئەم وڵاتە داخست.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com