فراكسیۆنی پارتی: موچەی پێشمەرگە و فەرمانبەران زامن کرا

0

نوچەنێت

فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، مسۆگەركردنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەیان لە بودجەی عێراقدا راگەیاند.

ئەمشەو (چوارشەممە ٢٣-١-٢٠١٩) پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر زۆربەی مادەكانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ دا.

فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دا، ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند “بە هەوڵی هەموو پەرلەمانتارە كوردەكان لە تەواوی فراكسیۆنە كوردستانیەكاندا، توانیمان دەنگدانی پەرلەمان بە بەڵێ لەسەر مادەی ١٠ـی بودجە بەدەست بێنین، كە موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی كوردستانی مسۆگەر كردووە”.

ڤیان سەبری گوتیشی “ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە و بەرهەمی كاری پەرلەمانتارانی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانیەكانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com