نوچە-ئاژانسەکان
رۆژنامەی گلۆپ ئەند میل، لە راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە کۆشکی سپی بە شێوەی فەرمی داوا لە دەوڵەتی کەنەدا دەکات، تاکو بەڕێوەبەری کۆمپانیای هۆواوی چین رادەستی واشنتۆن بکات و بۆ ئەم مەبەستەش خەریکی ئامادەکارییە.
مەنگ وانژۆ، یەکێک لەبەڕێوەبەرانی باڵای کۆمپانیای هۆواوییە و مانی رابردوو لە سەر داوای بەرپرسانی ئەمریکا وبە تۆمەتی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، لە ڤەنکۆڤێری کەنەدا دەستگیر کرا.
ئەمریکا تا کۆتایی مانگی جانیوەری مۆڵەتی هەیە، تاکو داواکاری فەرمی خۆی بۆ ڕادەستکردنەوەی وانژۆ ئاراستەی دەوڵەتی کەنەدا بکات.
دەستگیرکردنی وانژۆ لە گەڵ کاردانەوەی پەکین بەرەوڕوو بۆتەوە و، چین هەردوو وڵاتی ئەمریکا وکەنەدای بەوە تۆمەتبارکردووە کە کەڵکی سیاسی لەم دۆسیە وەردەگرن.