نوچە-سپۆتنیک
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پلانێک بۆ سزادانی پشتیوانانی رژێمی بەشار ئەسەد ئامادە دەکات.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٣ی جانیوەری ،بە هۆکاری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە، بڕیارێکی پەسەند کرد کە بەو پێیە هەر لاین و دامەزراوەیەک بیهەوێ لە بواری وزە و بازرگانی هاوکاری دیمەشق بکات، سزا دەدرێت.
بڕیارنامەکە داوای لە ئیدارەی ئەمریکا دەکات، بۆ داکۆکی لە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، سەرۆکی ئەمریکا سزای ئەو کەس ولایەنانە بدات کە لە بوارەکانی ئەمنی،هەواڵگری، بانکی، بازرگانی و …هتد هاوکاری رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن.
ئەم بڕیارە نوێیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە پێشتریش ئەنجومەنی ئەوروپا ناوی ٢٠ بەرپرس و ٦دامەزراوەی سەر بە رژێمی سوریا وروسیای خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە.