نوچە-رۆیتەرز
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا وئەڵمانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە،٢-٢٣ی جانیوەری، لە واشنتۆن کۆدەبنەوە و سەبارەت بە قەیرانی سوریا گفتوگۆ دەکەن.
هایکۆ ماس، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ لە واشنتۆن لە گەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی کۆدەبێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ئەمریکا دەکات.
قەیرانی سوریا ودوایین گۆڕانکاریەکانی ئەم وڵاتە، تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێوان ماس و پەمپیۆ دەبێت.
رێککەوتنی قەدەغەکردنی موشەکی ئەتۆمی نێوان مەدوا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا وئەڵمانیان.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە میانی ئەم سەردانەی بۆ واشنتۆن، رۆژی هەینی بەشداری کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت لە نیۆیۆرک..