نوچە-رۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەخت لە سەر سزادانی ئێران دەکاتەوە و دەڵێت، سزادانی کۆمپانیای ئاسمانی ماهانی ئێران، لە پێناوی بەرژەوەندی ئەمنی وڵاتەکەیدایە.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشكرای دەکات کە کۆمپانیای ئاسمانی ماهان، چەک و جیهازی جەنگی رەوانەی ناوچە ئاڵۆزەکانی سوریا کردووە و هۆکاری سزادانیشی بۆ ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە.
دوای ئەوەی کە ئاژانسەکانی هەواڵی ئەڵمانیا، هەواڵی دەستگیرکردنی سیخوڕێکی ئێرانیان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە بڵاو کرەوە، دەوڵەتی ئەڵمانیا گەمارۆی نوێی خستە سەر ئێران.
پێگەی شپیگڵ ئاشكرای کردووە، ئەم سیخوڕە ئێرانییە دزەی کردووەتە ناو سوپای ئەڵمانیاوە.