نوچەنێت: شەرقولئەوسەت
هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) ئاشکرای کردووە، کە ئەوان رۆژهەڵاتی رووباری فورات، رادەستی حکومەتی سوریا ناکەن.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) رایگەیاند: ئەگەر حکومەتی سوریا لەکاتی دانوستانەکاندا داوای رادەستکردنی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات هاوشێوەی دەرعا و حمس و غوتە بکات، ئەوا ئەو داواکارییە لەلایەن ئەوانەوە رەتدەکرێتەوە و قبوڵی ناکەن، چونکە ئەو ناوچانە لەلایەن بەڕێوەبەری خۆسەرەوە رێکخراون و هێزی سەربازی تایبەت بە خۆیان هەیە.
هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری مەسەدە ئاشکراشی کردووە، کە لەگەڵ عەلی مەملووک، سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشی نیشتمانی سوریا کۆبوونەتەوە و پڕۆژەی خۆیان لەبارەی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە دەستوور و سەروەری خاکی سوریا و ئاڵا پێشکەش کردووە.