نوچە-بی بی سی
راوێژکاری ئەڵمانیا وسەرۆکی فەڕەنسا، سبەی،٢٢ی جانیوەری کۆدەبنەوە و سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ دەکەن.
لە میانی دیداری نێوان ئەنجێلا مێرکل و ئیمانۆئێل ماکرۆن، پاریس وبەرلین رێککەوتنێکی دۆستایەتی نوێ واژۆ دەکەن.
ئەم رێککەوتنە نوێیەی نێوان پاریس و بەرلین، بە سەرنجدان بە پرسی برێگزیت و دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا واژۆ دەکرێ، کە پێدەچێ کاریگەری لە سەر پەیوەندی و هاوکاری نێوان وڵاتانی ئەوروپی هەبێت.
ئەم رێککەوتنە نوێیە، لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا لە لایەن ماکرۆن و مێرکلەوە واژۆ دەکرێت. هەردوو وڵات بەڵێندار دەبن کە پەرە بە هاوکار و پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن بە تایبەت لە رووی بازرگانییەوە.
بەهێزکردنی باری توانای سەربازی و مەسەلەی وەبەرهێنان، دوو خاڵی سەرەکی دیکەی ئەم رێککەوتنەن.