نوچەنێت-النشرە
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە، دژ بە ئیسرائیل سکاڵایەک تۆمار دەکات.
لەم نامەیەدا، رژێمی بەشار ئەسەد داوای کردووە، کە ئیسرائیل هەر چی زووتر ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانی بۆ سەر خاکی سوریا ڕابگرێت.
دیمەشق، هەروەها داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە، کە پێش بە هێرشەکانی ئیسرائیل بگرێت.
لە نامەکەدا هەروەها هاتووە “تەلئەبیب بۆ سەرپۆش دانان لە سەر کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانی خۆی و درێژکردنەوەی قەیرانی سوریا، ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە بەردەوامە”.