نوچە-رۆیتەرز
تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بڕیارە ئەمڕۆ،٢١ی جانیوەری پلانی بی لە پەیوەندی لە گەڵ برێگزیت(چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا)بخاتە ڕوو.
دوای ئەوەی کە نەخشەرێگای یەکەمی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە لایەن پەرلەمانی ئەم وڵاتە رەتکرایەوە و برێگزیت لە گەڵ بن بەستی سیاسی بەرەوڕوو کردەوە، مەی، بڕیار وایە ئەمڕۆ پلانی بی لەم بارەوە بخاتە ڕوو.
جێێ ئاماژەیە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە برێگزیت ڕای جیاوازی هەیە. فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەر کامەیان پاڵپشتی بژاردەیەک دەکەن، ژمارەیەکیان لایەنگری جێبەجکردنی برێگزیتن، بۆچوونی واش هەیە کە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی دووەم دەخاتە بەر باس، ژمارەیەکیش پێیان وایە، کە دەبێ لە سەر رێککەوتنێکی گومرکی لە گەڵ ئەوروپا دانوستان بکرێت.
بە پێی رێککەوتنی پێشوەختە، بەریتانیا دەبێ تا کۆتایی مانگی مارس لە یەکێتی ئەوروپا جیا بێتەوە..