نوچە-ئاژانسەکان
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ دووشەممە،٢١ی جانیوەر لە برۆکسێل کۆدەبنەوە و پرسی برێگزیت تاوتوێ دەکەن.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، پرسی برێگزیت و هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری کۆنگۆ دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەبێت.
کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی حزبە سیاسییەکانی ئەوروپا لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەرووپا،تەوەریکی دیکەیە کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا باس وگفتوگۆی لە سەر دەکەن.
جێێ ئاماژەیە، نەخشە رێگای تێرێزامەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ دەرچوونی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا لە پەڕلەمان دەنگی نەهێنیایەوە وبەم هۆیەش،سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەبێ پلانێکی نوێ بۆ پرسی برێگزیت ئامادە بکات.