نوچە-ئانادۆڵ
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنی سەر شاری مەنبەج لە کاتێکی گونجاودا دەستپێدەکات.
بە گوتەی وەزیری بەرگری تورکیا، لە ئێستادا کێشەی سەرەکی سوریا، شاری مەنبەج و رۆژهەڵاتی فوراتە.
ئاکار دەشڵێت، هیچ کێشەیەکمان لە گەڵ کورد وعەرەبی سوریا و عێراق نییە، بەڵکو ئامانجی سەرەکی ئەوان بنبڕ کردنی داعش و یەکینەکانی پاراستنی گەل و پەکەکەیە.
وەزیری بەرگری تورکیا جەخت دەکاتەوە، کە رێگە نادەن دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە سنوورەکانی باشوری تورکیا دابمەزرێت، هەر بۆیە هەوڵی گەمارۆدان و لەناوبردنی چەکدارانی سەر بەم لایەنانە دەدەن.
هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت شەڕ لە دژی تیرۆریزم لە عەفرین، جرابلس وئەلباب بەردەوام دەبێت.