نوچە-بی بی سی
سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، وەک کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشی رۆکێتی سوپای قودس، چەند بنکەیەکی ئەم هێزەی کردۆتەوە ئامانج.
ئیسرائیل، سوپای قودسی بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان تۆمەتبار کردووە و رایگەیاند، لە ناو خاکی سوریاوە، بە رۆکێت هێرشی کردۆتە سەر ئەم ناوچەیە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی سوپای ئیسرائیل،چەند جبەخانەیەکی سوپای قودس و یەکەیەکەی هەواڵگری و کەمپێکی مەشق و راهێنانی سەربازی ئەم هێزەی کردۆتەوە ئامانج،
ئیسرائیل هۆشداری داوەتە سوپای سوریا، کە لە هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەم وڵاتە خۆ بەدوور بگرێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی رابردوو لەمیانی سەردانی بۆ وڵاتی چاد جەختی لە سەر بەردەوام بوونی هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی سەر بە ئێران لە سەر خاکی سوریا کرد.