ئیسرائیل هێزێکی ئێرانی کردە ئامانج

0

نوچەنێت

سوپای ئیسرائیل پێگەیەكی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە سوریا بۆردومان كرد.

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە سوریا و هۆشداریشی دایە سوریا بیر لە هێرشکردنە سەر خاک و سوپای ئیسرائیل نەکاتەوە.

لەبارەی هێرشەکان، میدیاکانی سەر بە حکومەتی سوریا دەڵێن: “ئیسرائیل بە موشەکی زیرەک هێرشێکی چڕی کردووە، بەڵام زۆربەی ئەو موشەکانە نەگەیشتوونە ئامانج و پووچەڵکراونەتەوە”.

پێشتر ئیسرائیل چەند جارێک هۆشداری داوەتە سوپای ئێران و میلیشیاکانی لە خاکی سوریا بچنەوە دەرەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ئەوان لەسەر داوای حکومەتی سوریا هاتوونەتە ناوچەکە و لەسەر داوای ئەوانیش ناوچەکە جێدەهێڵن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com