نوچەنێت-رای الیوم
جەنەڕاڵ عاموس یادلین، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل دەڵێت، هەڕەشەی سەرەکی لە ساڵی ٢٠١٩. شەڕ لە گەڵ ئێران و حزبوڵڵای لوبنان و سوریا-یە.
بە گوتەی سەرۆکی پێشووی موساد، ئیسرائیل لە گەڵ چەند کێشەیەکی جیدی بەرەوڕوویە، کە گرنگترینیان بەردەوامبوونی هەڕەشەکانی ئێرانە بۆ سەر ناوچەکانی باکوری ئیسرائیل.
جەنەڕاڵ عامود یادلین، وێڕای هۆشداریدان سەبارەت بە هەڕەشەی ئەم سێ لایەنە، بۆ سەر ناچەکانی باکوری ئیسرائیل، دەشڵێت “تەل ئەبیب دەبێ خۆی بۆ دۆخێکی جیاواز ئامادە بکات، هۆکارەکەشی جیاوازبوونی ئەم شەڕەیە، کە پێدەچێ بەرۆکی بگرێت”.