نەتەوەیەکگرتووەکان: ئێڕان بەمشێوازە پەرە بە قەیران دەدات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

کارناسانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا، کە سەبارەت بە شەڕی ناوخۆیی یەمەن لە ساڵی ٢٠١٨ ئامادەیان کردووە جەخت دەکەنەوە، کە ئێران بە شێوەی نایاسایی و بە ناردنی یارمەتی سەربازی و سووتەمەنی بۆ حوسییەکانی یەمەن، پەرەی بە قەیرانی سەربازی و شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتەی داوە.

لە راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە، کە دوولایەنی ئەم شەڕە لە میانی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانیان بۆ سەر یەکتر، یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکەن.

ئەم راپۆرتە ٨٥ لاپەرەییە، کە تاکوو ئێستا بە فەرمی بڵاو نەبۆتەوە، ئاماژەی بۆ رۆڵی ئێران لە پەرەسەندنی قەیرانی یەمەن کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە دۆخی یەمەن لە رادەبەدەر قەیراناویی و مەترسیدارە و ئەم وڵاتە لەبەردەم کارەساتی مرۆیی  وئابووریدایە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، ئێران سووتەمەنی رادەستی ئەو لایەنانە دەکات، کە لە لیستی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com