نوچەنێت-معلومە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەکات، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە لە پێناو ئێران و بۆ بەخشینی عێراق لە گەمارۆکانی سەر ئێران، سەردانی واشنتۆن دەکات.
بە گوتەی عامر الفایز، لە داهاتوویەکی نزیک، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، سەردانی ئەمریکا دەکات.
بە گوێرەی لێدوانی فایز، عێراق بە هۆی هەبوونی سنووری دوورودرێژ لە گەڵ ئێران و هاوکاریەکانی دوو وڵات لە بواری وزە و بازرگانی، بەغدا ناتوانێ بەرگەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بگرێت.
ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت “بە ئەگەری زۆر لە دوای پێکهاتنی کابینەی حکومەت و پەسەندکردنی بودجەی دەوڵەتی فیدڕالی عێراق، بەرهەم ساڵح، سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ئەنجام بدات”.