نوچەنێت
بڕیارێكی دیكه‌ى عه‌بادى لەلایەن حكومه‌تى عێراقەوە هه‌ڵده‌وه‌شێنرایەوە، كه په‌یوه‌سته به گه‌شتى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانى باڵاى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به واژۆى ئه‌میندار مه‌هدی عه‌لاق، بڕیاری ژماره ١١ـی ساڵى ٢٠١٩ ده‌رده‌كات. له‌بڕیاره‌كه‌دا هاتووه “ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى ١٥-١-٢٠١٩ بڕیارى دا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارێكی پێشووى حكومه‌ت”.
له‌بڕیاره‌كه ئه‌و بڕگه‌یه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، كه له‌كۆبوونه‌وه‌ى ژماره ٢٢٢ـی ساڵى ٢٠١٨ ده‌ركراوه و تێیدا گه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له پله‌ى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییه‌وه بۆ سه‌ره‌وه به بێ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى حكومه‌ت، قه‌ده‌غه‌یه.
